٢٥ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٥:٠٩
سەردار سەلامی": هیچ فڕۆچکەیەکی ئێرانی هەتا ئێستاکە نەکەوتۆتەخوار

فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ چوارشەم لە پەراوێزی سەردان لە ناوچە سێڵاو لێدراوەکانی لورستان دا وتی: بەفەرمی ڕادەگەیەنم کە تاکوو هەنووکە هیچ فڕۆچکەیەکی ئێرانی نەکەوتۆتە خوار.

(ABNA24.com) فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئەمڕۆ چوارشەم لە پەراوێزی سەردان لە ناوچە سێڵاو لێدراوەکانی لورستان دا وتی: بەفەرمی ڕادەگەیەنم کە تاکوو هەنووکە هیچ فڕۆچکەیەکی ئێرانی نەکەوتۆتە خوار.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا ، سەردار سەرلەشکەر حسێن سەلامی ڕۆژی چوارشەممە لە ناو کۆڕی هەواڵنێران بەڕاگەیاندنی ئەمە کە دوژمنان ئەگەربەڵگە وسەندێکیان لەم پێوەندیە دا هەیە دەبێ سیسەلمێنن، ڕایگەیاند : فڕۆکەی بێ فڕٶکەوانی ئێران سێ کاژێر و٤٠ دەقە لەسەر ئاسمانی ئاوەکانی کەنداوی فارس خەریکی سوڕانەوە بووە لە کۆی گەمیەکانی ناوچەیی وواوەناوچەیی وێنەیەکی ڕاستەوخۆی بەڕێ کردووە کە بەشێک لەو وێنانەنمان بە گەلی ئێران وبیروهزری گشتیی جیهان پێشان داوە. فەرماندەی گشتیی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی وتی: ئەمڕۆ لە جیهان هیچکەس قسەی بێ بەڵگە قەبوڵ ناکات، دوژمنان ئەگەر دەتوانن فیلمی سەلماندن وپارچەکانی فڕٶکە ئێرانیەکە پێشان بدەن . سەردار سەلامی پیداگری کرد: ئەمە درۆیەکی گەورەیە وئێمە سەلماندمان درۆیە ودوژمنانیس ئیدعا وبانگەشەی خۆیان بسەلمێنن. ئەمیر سەرتیپ " ئەمیر حاتەمی" وەزیری بەرەڤانی وپشتیوانی هێزە چەکدارەکانیش لە پەراوێزی کۆبوونەوەی شاندی دەوڵەت لە ناوکۆی هەواڵنێران لە وەڵام دانەوە بە بانگەشەی ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ خستنە خواری فڕۆکەی بێ فڕٶکەوانی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئێران فەرمانبەریەتیەکەیانیان ئەنجام دا وبە سلامەت گەیشتووەنەتەوە بنکە وپێگەی خۆیان وئەگەر کەسێک ئیدعا دەکات، دەبێ بەڵگە بدات بە دەستەوە هەربەوجۆرە کە ئێمە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەسدرێژکارمان خستە خوار وبەڵگە ولاشەکەیشمان پێشان دا.



/129